ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكشا

ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكشا
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا 237 كه‌سی دیكه‌ تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون و سێ كه‌سیش به‌ هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3/3/2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌وشی كۆرۆنای له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد 237 كه‌سی دیكه‌ تووشی په‌تاكه‌ بوون و 174 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌، هاوكات سێ كه‌س به‌ كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.



ده‌قی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی



ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٧١)

١. پشکنین: (٥٢٢٩ پشکنینی نوێ)

(٢٣٠٣) هەولێر
(٨٢٤) سلێمانی
(١٧٥٠) دهۆك
(٠) هەڵەبجە
(٣١٢) گەرمیان
(٤٠) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: (٢٣٧ تووشبووی نوێ)

(١١٢) هەولێر
(٤٥) سلێمانی
(٧٢) دهۆك
(٠) هەڵەبجە
(٨) گەرمیان
(٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (١٧٤ چاکبوون)

(٤٣) هەولێر
(٣٨) سلێمانی
(٨٧) دهۆك
(٠) هەڵەبجە
(٦) گەرمیان
(٠) ڕاپەڕین
٤. مردن: (٣ مردن)

(٢) هەولێر
(٠) سلێمانی
(١) دهۆك
(٠) هەڵەبجە
(٠) گەرمیان
(٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٢٠٢٠٣٤ (٤٣٠٦٥٧ هەولێر، ٢٤٧٦٩٧ سلێمانی، ٥١٦١١٤ دهۆك، ٧٥٦٦ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٩٥٨٧ (٣٨٢٠٣ هەولێر، ٣١٦٤٥ سلێمانی، ٣٦٦٣٦ دهۆك، ٣١٠٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٠٣٩١٨ (٣٦٣٣٨ هەولێر، ٢٩٣٥٦ سلێمانی، ٣٥٢٦٤ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢١٤٤ (٩٢٨ هەولێر، ٥٨٢ سلێمانی، ٦٣٤ دهۆك، ٠ هەڵەبجە)

مردن ٣٥٢٥ (٩٣٧ هەولێر، ١٧٠٧ سلێمانی، ٧٣٨ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٣ی ئازار ٢٠٢١











باسنيوز



Top