له باره‌ی كه‌ره‌نتینكردنی گه‌شتیارانه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/3/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فرۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، لە روونكردنەوەیه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر رێنوێنییه‌كانی وەزارەتی ناوخۆ و بەیانی ژمارە (1) ی ساڵی 2021دا نەهاتووە و گەشتیاران دوای گەڕانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان کەرەنتین بکەن، نه‌ك له فڕۆكه‌خانه، بۆ ئەو ماوەیەی کە لە رێنوێنییەکانی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە".
باسنيوز
