ئهمڕۆ شاندی هاوپەیمانیی سووریی بهرههڵستكار دەگاتە هەولێر
شاندێکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی هێزەکانی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بە سەرۆکایەتیی نەسر ئەلحەریری، گەیشتە هەولێر پایتەخت، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی ئەنجوومەتی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە).
ئهمڕۆ چوارشهممه 3/3/2021، شەلال کدۆ، نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە هاوپەیمانی لەو بارەوە بۆ (باسنیوز) گوتی: ”ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هاوپەیمانیی نیشتمانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دێت، کە ئۆپۆزسیۆنی سووری و بە تایبەت هاوپەیمانیی نیشتمانی هەر لە رۆژی دامەزراندنییەوە، پەیوەندییەکی بەتین و پێشکەوتووی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە، کە هەر لە دەستپێکی شۆڕشی گەلی سووریاوە پشتگیریی دەکا“.
کدۆ گوتیشی: ”شاندەکە دیداری لهگهڵ سەرۆک مەسعود بارزانی دهبێ و چاویان بە بەرپرسانی حکوومی دهكهوێ و لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان كۆ دهبنهوه“.
بڕیار وایە ئەو سەردانەی شاندی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتیی نەسر حەریری و د. عەبدولحەکیم بەشاری جێگری و ئەندامانی دیکە سێ رۆژ بخایەنێ.
باسنيوز
