ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی: دەبێ هەموو پله‌باڵاکان فۆرمی نوێی خانەنشینی پڕ بکەنەوە

 ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی: دەبێ هەموو پله‌باڵاکان فۆرمی نوێی خانەنشینی پڕ بکەنەوە
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی له‌ هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێداچوونەوە بە خانەنشینیی پلەباڵاکان دەکرێت و دەبێ هەموویان فۆڕمێک پڕ بکەنەوە.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، رێنوێنییەک له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشین هاتووە و ئه‌و که‌سانه‌ی پلەی باڵایان هەیە یاخود بەو پلە باڵایانە خانەنشین کراون، دەگرێتەوە و دەبێ فۆڕمێک پڕ بکەنەوە.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر هەروەها رایگەیاند، دەبێ هەموو پلەباڵاکان لەگەڵ یاسا نوێیەکان و یاسای چاکسازی بگونجێندرێن و ”هه‌رکه‌سێک شایسته‌ نه‌بێت، رێکاری لە دژ دەگیرێتە بەر“.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، کە گونجاندنەکە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە، کە وه‌ک رێزلێنان پله‌یان پێدراوە.

هەروەک حاکم ئەحمەد رایگەیاند، لە گونجاندنەکەدا، ساڵی خزمەت و بروانامە دەکڕێنە پێوەر و ئەو کەسانەی لە داهاتووشدا خانەنشین دەکرێن، بەپێی یاسای نوێی خانەنشینی خانەنشین دەبن.






باسنيوز
Top