ئەمڕۆ پارێزگاری ھەولێر لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە
ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە زنجیرەیەک سەرداندا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە.
گوتیشی بڕیارە کاتژمێر١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێر و مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان بکات و دواتریش سەردانی لایەنەکانی دیکەش بکات.
گوتیشی مەبەست لەم سەردانە بۆ پشتگیری و لێکنزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانە کە لەگەڵ پارێزگادا ھەماھەنگییان ھەبێت.
باسنيوز
