84 دەزگای راگەیاندن رووماڵی سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن

84 دەزگای راگەیاندن رووماڵی سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن
لیژنەی راگەیاندنی سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق رایگەیاند، 84 دەزگای راگەیاندن رووماڵی سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن، رۆژی 2 تاوەکو 4ی ئادار کاژێر 11:00 بۆ 04:00ی ئێوارە دیاریکراوە بۆئەوەی دامەزراوە میدیاییەکان باجەکانیان وەربگرن کە لە ئوتێل بابل وەردەگیرێن.

یەکێکە لەو 84 کەناڵەی کە رووماڵی سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دەکات، بەپێی راگەیێندراوی لیژنەی راگەیاندنی سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق، هەموو کەناڵێکیش دەتوانێت یەک کەس بنێرێت کە هەڵگری ناسنامەی ئەو کەناڵە بێت یاخود رێگەپێدانی کەناڵەکەی هەبێت.

لە راگەیێندراوی لیژنەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هەموو کەناڵێک دەتوانێت یەک پەیامنێر و یەک کامێرامانی هەبێت لە یەک شوێندا.

هەروەها هیچ کەناڵ یاخود ئاژانسێک رێگەی پێنادرێت جگە لەو ژمارەیە لە رۆژنامەڤانەکانی کە بۆی دیاریکراوە زیاتری هەبێت، رۆژنامەڤانەکانیش لە ئوتێل بابل لە بەغدا بەپێی ئەو کاتەی کە دواتر بڵاودەکرێتەوە کۆدەبنەوە بۆ رووماڵکردنی سەردانەکە.

بەشێک لەو 84 کەناڵەی کە رێگەیان پێدراوە رووماڵ بکەن بریتین لە: ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، رۆژنامەی تایمز، کەناڵی جەزیرە، واشنتن پۆست، ئێن بی سی نیوز، بی بی سی نیوز، گۆڤاری تایمز، ئاژانسی رۆیتەرز، سکای نیوز، وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، سی ئێن ئێن و ئاژانسی فرانس پرێس.

راگەیێندراوەکە پەیوەستە بە عێراقەوە و بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو لە هەرێمی کوردستانیش شوێنێک دیاریکراوە بۆ پێدانی مۆڵەت بە دەزگاکانی راگەیاندن.
rudaw -
Top