لە راپەڕین بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەست دا
بەپێی راگەیاندراوێکی هاتوچۆی راپەرین کە تێیدا هاتووە: "کاتژمێر 1:30 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی3ی2021 ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر ڕێگای گردجان - قەمتەران، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری بارهەڵگر ترێلە مارسیدس و پیکاب نیسان تاک روویدا، بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێری پیکاب نیسانەکە و سەرنشینەکەی".
ئاماژە بەوەش کراوە، کە هۆکاری رووداوەکە هەوڵێکی تێپەڕاندنی هەڵەی شۆفێری ترێلەکە و خێرایی زیاد لە پێویستی پیکاپ نیسانەکە بووە و پابەندنی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ نەبوون.
باسنيوز
