باڵوێزی بەریتانیا داوای كشانەوەی هێزە ناشەرعییەكان لە شنگال دەكات
ستیڤێن هیكی باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی "كوردستان ٢٤"، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی دۆخی ئاسایشی عێراق و په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه كە ئه‌و هێرشانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نین، ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ هاوكاریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێشان دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه.
هیكی لەبارەی دۆخی شنگالیشەوە قسەی كرد و جه‌ختی كردەوە كە ده‌بێت رێككه‌وتنی شنگال وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، هێزه ناشه‌رعییه‌كان له‌و سنووره بكشێنه‌وه و سه‌قامگیری بۆ شنگال بگه‌ڕێندرێته‌وه.
باڵوێزی به‌ریتانیا له به‌غدا هەروەها گوتی ئێمه له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له هه‌ولێر و به‌غدا كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بینه‌وه ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و باشتریش بكرێت، مافی هه‌موو عێراقییه‌كان و هه‌رێمی كوردستانیشە كه ئاسایش و سه‌قامگیرییان هه‌بێت، ئێمه زۆر خۆشحاڵین كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه.
هیكی لەبارەی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداشەوە گوتی دڵخۆشە كه تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی مستەفا كازمیدا هه‌یه، گوتیشی "هانی هه‌ردوو حكوومه‌ته‌كە ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی باش بدۆزنه‌وه تا رێككه‌وتنه‌كه‌ی شنگالیش جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌و رێككه‌وتنه زۆر گرنگه، دواتریش ده‌بێت هێزه ناشه‌رعییه‌كان له شنگال بكشێنه‌وه، ئه‌وكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ش ده‌بێت، باشترین رێگه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامیدانی دیالۆگی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقه.
باسنيوز
