یەكەم بەشە پێكوتەی دژە پەتای كۆرۆنا گەیشتە هەرێمی كوردستان
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە كاتی گەیشتنی یەكەم بەشە پێكوتەی كۆرۆنادا، بە پەیامنێرانی دەزگاكانی راگەیاندنی گوت كە یه‌كه‌م بەشە پێكوته‌ی كۆرۆنایان له رێگەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراقه‌وه وه‌رگرتووە، كە جۆری پێكوتەی "سنۆفارم"ی چینییە.
گوتیشی پێكوتەكە بەسەر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكاندا دابەش دەكرێت، پێشوەختە دەدرێتە ئەو كەسانەی له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنان، به تایبه‌تی تیمه ته‌ندروستییه‌كان.
وەزیری تەندروستی هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە هه‌شت ناوه‌ندی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو بەشێكی تری پێكوتەكان لە عێراقەوە بگەن.
باسنيوز
