وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی لەبارەی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 دەرکرد
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە کە ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکان کراوە و ئاماژە بەوەدراوە، کە لەبەر بەرژەوەندی گشتی قوتابیان و خوێندکاران و بەهۆی دواکەوتنی چەند قوتابخانەیەک لە خوێندنی ئۆنڵاین بڕیاردرا کارکردن بە نووسراوی 1728 لە 24ی2ی2021، رابگیرێت و تەنها کار بەساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی فەرمانی وەزاری ژمارە 23 لە 14ی1ی2021، دەکرێت بۆ قوتابخانە ناحکوومییەکان (لۆکاڵییەکان)ی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
باسنيوز
