ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان چه‌ند بڕیارێكى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/3/2021، ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد و باس له‌وه كراوه، جه‌ختكردنه‌وه له به‌یاننامه‌ى ژماره 7ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و بڕیاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى 1/3/2021ى لێژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان.
له بڕیاره‌كاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، چاودێریكردنى فه‌رمانگه‌كان، قوتابخانه حكوومى و ئه‌هلییه‌كان، هه‌روه‌ها پابه‌ندكردنیان به ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى.
باسنيوز
