تەندروستیی كەركووك: ئەمڕۆ پێکوتەی كۆرۆنا دەگاتە كەركووك

تەندروستیی كەركووك: ئەمڕۆ پێکوتەی كۆرۆنا دەگاتە كەركووك
گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕای گەیاند، ئەمڕۆ سیشەممە كاروانی یەكەمی دوو هزار و 100 ژەمی پێكوتەی كۆرۆنا دەگاتە شاری كەركووك.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە 2/3/2021 كاروانی یەكەمی دوو هەزار و 100ژەمی پێكوتەی كۆرۆنا دەگاتە شاری كەركووك".

گوتیشی: "بۆ ئێستا لە كەركووك سێ بنكە دەستنیشان كراون بۆ ئەوەی خەڵك بەو پێکوتەیە بكوترێت، لە داهاتوودا هەم ژەمی زیاتری ئەو ڤاكسینە دەگاتە كەركووك و هەمیش بنكەكانی كوتانی ڤاكسینەكەش زیاتر دەكەین".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە یەكەمین كاروانی پێکوتەی كۆرۆنا لە جۆری چینی گەیشتە عێراق كە كە بڕی 50 هەزار ژەم پێكوتەی كۆرۆنایە و بڕیارە ئەو بڕە بگاتە شارەكانی پارێزگاکانی هەرێمی كوردستانیش.












باسنيوز


Top