قایمقامی ڕانیە: ئەمساڵ بە بۆنەی یادی ڕاپەرینەوە هیچ چالاکییەک ناکرێت
حوسێن مەحموود، قایمقامی ڕانیە ڕايگەیاند: "ساڵانە و لە ٥ی ئاداردا کە ساڵیادی دەستپێکردنی ڕاپەڕینە مەزنەکەی باشووری کوردستانە لەدژی دسەڵاتی ڕوخاوی بەعس، لە شاری ڕانیە کۆمەڵێک چالاکیی جۆراوجۆرمان بەڕێوە دەبرد".
گوتیشی: "بە پشتبەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە نابێت هیچ جۆرە کۆبوونەوە و چالاکییەکی بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بەڕێوە بچێت و وەک خۆپارێزییەکیش لە پەتای کۆرۆنا، ئەمساڵ هیچ چالاکییەک بۆ یادی ڕاپەڕین بەڕێوە نابەین".
قایمقامی ڕانیە ڕوونیشی کردەوە: "ڕۆژی ٥ی ۳ی۲۰۲۱ بە پەیڕەوکردنی ڕێنوێنیی خۆپارێزیی تەندروستی، تەنها لەسەر مۆنۆمێنتی ڕانیە لەسەر گڵکۆی شەهیدان دادەنێین و قەرەباڵغی دروست ناکەین".
باسنيوز
