فراکسیۆنی پارتی: لەم وەرزەدا کێشەی یاسایی سەرجەم دەستەکان چارەسەر دەکەین

فراکسیۆنی پارتی: لەم وەرزەدا کێشەی یاسایی سەرجەم دەستەکان چارەسەر دەکەین


یەکێک لە کارنامەکانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە خولەی یاساداناندا چارەسەری کێشەی یاسایی دەستەکانی سەر بە پەرلەمانە و بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕێی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانن.

موحسین دۆسکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "یەکێک لە کارنامەکانی ئەم وەرزەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، چارەسەری کێشەی ماوەی یاسایی دەستە سەربەخۆکانی سەر بە پەرلەمانی کوردستانە".

گوتیشی: "ھەر یەک لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی و دیوانی چاودێری دارایی ماوەی یاساییان تەواو بووە، چەند ساڵێکیان بەسەردا تێپەڕیوە".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی گوتیشی: "ئەم دەستانە ڕاستەوخۆ سەر بە پەرلەمانی کوردستانن، بەڵام بەپێی رێککەوتنی لایەنەکان، چارەسەری ماوەی یاساییان دەکەین و پەرلەمانی کوردستان سیڤی بۆ سەرۆکی ئەم دەستانە وەردەگرێت".






باسنیوز
Top