لە ھەولێری پایتەخت ، یادی «٤٢» ساڵەی کۆچی دوایی باوکی ڕوحیی نەتەوەی کورد «بارزانیی نەمر» پیرۆز ڕاگیرا.

لە ھەولێری پایتەخت ، یادی «٤٢» ساڵەی کۆچی دوایی باوکی ڕوحیی نەتەوەی کورد «بارزانیی نەمر» پیرۆز ڕاگیرا.
ئەمرۆ لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیان، یادی «٤٢» ساڵەی کۆچی دوای باوکی ڕوحیی نەتەوەی کورد «بارزانیی نەمر» پیرۆزراگیرا.

بە ئامادەبوونی بەڕێزان «دکتۆر کەمال کەرکووکی» ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیان و بەڕێزان جێگر و ئەندامانی ئەنجومەن و ڕاوێژکاران و ھەڤاڵانی ئەنجومەن و بەرپرس و ئەندامانی لیستی برایەتی و ژمارەیەك لە کەسایەتییە دڵسۆزەکانی ڕێبازی پێرۆزی بارزانی،
لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك - گەرمیان لە ھەولێری پایتەخت ، یادی «٤٢» ساڵەی کۆچی دوایی باوکی ڕوحیی نەتەوەی کورد «بارزانیی نەمر» پیرۆز ڕاگیرا.

لە مەراسیمەکەدا بەڕێز «دکتۆر کەمال کەرکووکی» لە وتارێکدا بۆ ئامادەبووان، تیشکی خستە سەر ژیان و خەبات و خۆڕاگریی ڕابەر و پێشەوای کورد«بارزانیی نەمر».
ئاماژەی بەوەدا ئەمڕۆ یەکی ئادارە یادی بەدیمەن لەبەر چاو ونبوونی مرۆڤێکی مەرد و سەربەرز و سەر بڵند، باوەڕ بە خوا و بە خۆیی و بە گەل و بە خاکی کوردستان و بە ڕەوایەتیی پرسی کورد و کوردستان مستەفا بارزانی دەکەینەوە.

دروود و سڵاو لە ڕوحی پاکی سەرجەم شەھیدانی کوردستان سەروەریان باوکی ڕوحیی نەتەوەی کورد «بارزانیی نەمر» و «کاك ئدریسی» ھەمیشەزیندوو.
Top