زیاتر له 85 مليار دينارى جوتيارانى دهۆك خهرجكرا
هەروەها راشیگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەدا پارەکە دەگاتە بانکەکانی دهۆك و لەکاتی گەیشتنی دەستبەجێ بەسەر جوتیاران دا دابەشدەکرێت.
بەڕێوبەری دانهوێڵهی دهۆك راشیگەیاند، پارەکە هی ساڵەکانی 2014، 2015 و 2016ـه و هی جوتیارانی هەرسێ سایلۆی دهۆك، زاخۆ، شێخان و بنکەی رووڤیایە.
حکومەتی عێراق قهرزی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی لایه و هێشتا پارەی گهنمی ساڵەکانی 2014، 2015 و 2016ـیان لهلا ماوهتهوه.
بە وەرگرتنی ئەم بڕە پارەیەش هێشتا جوتیارانی پارێزگای دهۆك نزیکەی 92 ملیار دیناریان دهمینێت، کە 12 ملیار هی ساڵی 2014 و 45 ملیار هی ساڵی 2015 و 35 ملیاریش هی ساڵی 2016ـیه.
k24 -
