پارێزگاری هەولێر و کونسوڵی ئێران پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاوکاری نێوانیان دووپات کردەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر کە ئاماژە بەوەکراوە، کە سهرلهبهیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی3ی2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ نەسرووڵا ڕەشنودی، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کۆبووەوە و لە کۆبووەکەشدا تەئکید لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا کرایەوە.
لای خۆیەوە پارێزگاری هەولێر جەختی لەبەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پارێزگای هەولێر و کونسڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر کردەوە و ڕایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، دەمانەوێت باشترین پەیوەندی و ههماههنگیمان لەگەڵ سەرجەم کونسڵخانەکانی ووڵاتان هەبێت".
هەروەها لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لەخاڵی سنووری حاجی ئۆمەران بەگرنگ وەسفکرا و تیشک خرایە سەر ئەو ڕێوشوێن و میکانیزم و ڕێکارانەی کە بۆ ئەو پرسە دیاریکراون، لەوبارەیەوە پارێزگاری هەولێر، تیشکی خستە سەر هەموو ئاسانکاری و هاوکارییەک لەگەڵ شاندی میوان.
باسنیوز
