كونسوڵگه‌ریی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ساڵیادی كۆچی دوایی بارزانیی نه‌مر ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/3/2021، كونسوڵگه‌ریی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، یادی كۆچی دوایی بارزانیی نه‌مری به‌رز ڕاگرتووه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئەمڕۆ ساڵیادی كۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی (1903 - 1979) ده‌كه‌ینه‌وه، کە تا ئەمڕۆش بیری دەکرێت بۆ ئەو جێگەدەست و خزمەتەی پێشکەشی هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردانی کردووە.
ئه‌مڕۆ 42 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی بارزانیی نه‌مر، ڕابه‌ری بزاڤی ڕزگاریخوازیی گه‌لی كورددا تێده‌په‌ڕێ، كه به سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره و هه‌ره دره‌وشاوه‌ی كورد له مێژوودا داده‌نرێ و ته‌واوی ژیانی بۆ ئازادی و سه‌روه‌ریی گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد.
باسنيوز
