شارەوانیی هەولێر سیستەمێکی 24 کاتژمێری بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی بۆنەكان ڕادەگەیەنێت

شارەوانیی هەولێر سیستەمێکی 24 کاتژمێری بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی بۆنەكان ڕادەگەیەنێت
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، شارەوانیی هەولێر سیستەمێکی 24 کاتژمێری بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی بۆنەكان ڕادەگەیەنێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1/3/2021، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزيی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، سیستەمێکی نوێی بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک ڕاگەیاند، كە ڕۆژانە لەرَێی شەش ئۆتۆمبێلەوە، زبڵ و خاشاكی بۆنەكان لە شەش زۆن لە شاری هەولێر كۆ دەكەنەوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سیستەمە نوێکەی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک بەدەر لە کۆکردنەوەی ڕۆژانەی زبڵ و خاشاکی گەڕەک و کۆڵانەکان، لەڕێی شەش ئۆتۆمبێلی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکەوە، لە سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی هەولێر دەکەوێتە کار، كە ئۆتۆمبێلەکان 24 کاتژمێر کار دەکەن بۆ کۆکردنەوەی ئەو زبڵ و خاشاکانەی کە هاووڵاتییان لەڕێی ئەنجامدانی بۆنەیەک، یان هەر جۆرە کارێکەوە کۆی دەکەنەوە".

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى باسى له‌وه‌ش كردووه‌، هاووڵاتییان لەڕێگەی ئەم ژمارانەوە، لە سنووری خۆیان دەتوانن پەیوەندی بکەن و بە خۆڕایی زبڵ و خاشاکەکان کۆ دەکرێنەوە.

سنووری شارەوانیی یەک ( 07504545878 - 07511624550)
سنووری شارەوانیی دوو (07514491482 - 07511624550)
سنووری شارەوانیی سێ (07514487060 - 07511624550)
سنووری شارەوانیی چوار (07504523979 - 07511624550)
سنوری شارەوانیی پێنج (07507332575 - 07511624550)
سنووری شارەوانیی شەش (07504510710 - 07511624550)









باسنيوز



Top