له‌ هه‌رێمی كوردستان 197 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمی كوردستان 197 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
به‌پێی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، 197 كه‌سی دیكه‌ له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون و دوو كه‌سیش به‌ هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1/3/2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی ڕه‌وشی كۆرۆنای له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ریخست له‌و ماوه‌یه‌دا 197 كه‌سی دیكه‌ تووشی په‌تاكه‌ بوون و 111 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها دوو كه‌سیش به‌ هۆی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان، دوو هه‌فته‌ جارێك له‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌ و بڕیاری پێویست بۆ پێشگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌دا، بڕیاره‌ لیژنه‌ ئه‌مڕۆ كۆببنه‌وه‌ چه‌ند بڕیار و ڕێنوێنییه‌كی تازه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌.

ده‌قی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٦٩)
١. پشکنین: (٦٣٢٢ پشکنینی نوێ)
• (٣٢٨٨) هەولێر
• (٦٠١) سلێمانی
• (٢٣٣٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٨٢) گەرمیان
• (١٩) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٩٧ تووشبووی نوێ)
• (٨٥) هەولێر
• (٤٧) سلێمانی
• (٥٦) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٥) گەرمیان
• (٤) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١١١ چاکبوون)
• (٣٢) هەولێر
• (٣٤) سلێمانی
• (٤١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٤) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢ مردن)
• (١) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١١٩١٩٠١ (٤٢٦٠٣١ هەولێر، ٢٤٥٣٠٢ سلێمانی، ٥١٣٠١٦ دهۆك، ٧٥٥٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٩١٥١ (٣٨٠٠٩ هەولێر، ٣١٥٣٣ سلێمانی، ٣٦٥٠٦ دهۆك، ٣١٠٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٣٦٢٥ (٣٦٢٥٧ هەولێر، ٢٩٢٦٣ سلێمانی، ٣٥١٤٥ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٠٠٥ (٨١٨ هەولێر، ٥٦٣ سلێمانی، ٦٢٤ دهۆك، ٠ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٢١ (٩٣٤ هەولێر، ١٧٠٧ سلێمانی، ٧٣٧ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١ی ئازار ٢٠٢١











باسنيوز


Top