هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بۆ شۆفێران بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/3/2021، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى هاتوچۆى هه‌ولێرى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، به تایبه‌ت دانیشتوانى پیرزین، به‌هۆى كرانه‌وه‌ى شه‌قامى 150 مه‌ترى، كه بۆ پێچكردنه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه به‌رزه‌پردى بۆ كراوه، بۆیه له‌مڕۆوه به فه‌رمى شوێن پێشى پێشوو، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامى هه‌ولێر - پیرمام به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ى شێر، داخرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، شۆفێران ده‌توانن بۆ پێكردنه‌وه بۆ ناو پیرزین و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو شار، به‌رزه‌پرده‌كان به‌كار بهێنن، كه به هێماى هاتوچۆ ئاراسته‌كانیان بۆ دیارى كراوه.
باسنيوز
