فەرماندەیەکی پێشمەرگە: چەکدارانی داعش چوونەتە ناو گوندێکی نزیک پردێ

فەرماندەیەکی پێشمەرگە: چەکدارانی داعش چوونەتە ناو گوندێکی نزیک پردێ


فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش چوونەتە ناو گوندێکی نزیک پردێ.

لیوا حەمە ڕێگر، فەرماندەی فەرماندەیی كەركووكی هێزەكانی پێشمەرگە، ڕاگەیاند، چەكدارانی داعش لە سنووری گوندی شانشین دەستیان بە جووڵە و کردە تیرۆریستییەکان کردووەتەوە.

لیوا حەمە رێگر هەروەها رایگەیاند، لە چەند رۆی رابردوودا چەکدارانی داعش چوونەتە ناو گوندی شانشین و نان و خواردنیان وەک سەرانە لەخەڵکەکەی سەندووە.

گوندی شانشین کەوتووەتە نزیک شارەدێی پردێ و نزیکە لە رێگای سەرەکیی پردێ - کەرکووک.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، هێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەر پردێ و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا گرت و بەهۆی ناکاراییشیان، چەکدارانی داعش لە زۆربەی ئەو ناوچانە دەستیان بە کردەی تیرۆریستی کردووەتەوە.




باسنیوز
Top