وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان پارەی زیادەیان لێ وەرگیراوە بۆیان دەگەڕێندرێتەوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/3/2021، د. ئاسۆ حه‌وێزى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی تەندروستی بۆ پێداچوونەوە لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لە نەخۆشانی کۆرۆنا لەلایەن نەخۆشخانە ئەهلییەکانه‌وه وه‌رگیراوه، پێک هێنرا، بە جۆرێک کە پارەی زیاتریان لێ وەرگیراوە لەو بڕەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاری کردبوو".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "دوای تەشەنەکردنی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی بە دوو قۆناغ بڕیاری دا نەخۆشخانە ئەهلییەکان بۆ تووشبوانی کۆرۆنا داشکان بکەن، سەرەتا داشکان بەڕێژەی 25% و دواتر بەڕێژەی 50%، هەندێک نەخۆشخانە پێچەوانەی بڕیارەکان خەرجیی زیاتریان لە نەخۆش وەرگرتووە، بۆیه لیژنەکە سەردانی هەموو نەخۆشخانەکان دەکات".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: "تەنیا لە یەک نەخۆشخانەی ئەهلی دەرکەوتووە پارەی زیادە لە 33 نەخۆش وەرگیراوە، کە دەکاتە بڕی زیاتر لە 116 هەزار دۆلار، بەرامبەر بە 169 ملیۆن دینار، کە لەمڕۆوە بۆ هاووڵاتییان دەگەڕێندرێتەوه".
ده‌شڵێت: "لیژنەکە لە پێداچوونەوەی هەموو نەخۆشخانەکان بەردەوامە، هه‌روه‌ها بەدواداچوون بۆ ئەو سکاڵایانە دەکات، كە لەسەر ئەو نەخۆشخانانە هەن، هەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی کردبێت و پارەی زیادەی وەرگرتبێت، بۆ نەخۆش و خاوەن مافەکان دەگەڕێندرێتەوە".
د. ئەژین ئیسماعیل، بەرێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون لە وەزارەتی تەندروستی زانیارییەکانی پشتڕاست کردەوە و بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "بەدواداچوونمان بەرداوامه لەبارەی ئەو نەخۆشخانانه كردووه، كه پارەی زیادەیان لە نەخۆشانی کۆرۆنا وەرگرتووە، پارەکەش بۆ خەڵک دەگەڕێندرێتەوە".
ڕوونیشی کردەوە، به فەرمانی وەزیرى ته‌ندروستى لیژنه پێک هاتووە و پێداچوونەوە لەگەڵ هەموو ئەو نەخۆشخانانە دەکەین، کە نەخۆشی کۆرۆنایان هەبووە.
باس‌نیوز
