په‌رله‌مانی كوردستان یادی كۆچی دوایی بارزانیی نه‌مر ده‌كاته‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان، له 42ـه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی بارزانیی نه‌مردا، ڕێوڕه‌سمێكی یادكردنه‌وه‌ی ڕێك خست و تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له به‌رده‌م وێنه‌ی بارزانیی نه‌مر دانرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/3/2021، 42 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد تێده‌په‌ڕێ، هه‌ر له‌و ساڵیاده‌دا، په‌رله‌مانی كوردستان ڕێوڕه‌سمێكی یادكردنه‌وه‌ی ڕێك خست، له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، بۆ ڕێزگرتن له خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی بارزانی له پێناو سه‌روه‌ری و ئازادیی گه‌له‌كه‌ی، تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رده‌م وێنه‌ی بارزانیی نه‌مر دانرا.
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به مێدیاكانی ڕاگه‌یاند، كه بارزانیی نه‌مر موڵكی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه و سه‌ركردایه‌تیی ماوه‌درێژترین شۆڕش و بزاڤی رزگاریخوازی كوردی كردووه، بۆیه به به‌شداریی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌كوو ڕه‌مزێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی یادی كرایه‌وه.
بارزانیی نه‌مر، ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، له 14ـی ئاداری 1903 له بارزان له دایك بووه و سه‌ركردایه‌تیی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردی كرد، له 1ـی ئاداری 1979 له ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد.
باسنيوز
