سۆران نوری داوا ده‌كات دادگایه‌ك دابندرێت هه‌ر نوێنه‌رێكی كورد له به‌غدا پشتی له خواستی گه‌له‌كه‌مانكرد متمانه‌ی لێوه‌ربگیردرێته‌وه
گه‌نجێكی نابینای هه‌رێمی كوردستان توانی له ماوه‌ی كه‌متر له چوار مانگ بۆ یه‌ك ساڵ سێ خه‌ڵاتی بۆ گه‌لی كورد به ده‌ست بهێنێت دكتۆر سۆران نوری ئیبراهیم،سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای لاوانی كوردستان،هاوكات لێپرسراوی ناوه‌ندی ئاشتی كورد بۆ دیالۆكی نیشتیمانی، له‌لێدوانێكی تایبه‌ت ڕایگه‌یاند:"ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ خه‌ڵكێكی زۆر نه‌هامه‌ت باربوبێت هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته‌كان بوبێته هۆكاری داڕماندنی ئابووریه‌كه‌ی بۆ به‌شێك له ده‌وڵه‌ته‌كان شه‌رمه‌زاری سیسته‌می ته‌ندروستیبێت وه‌به‌شێك له نیشتیمانه‌كان بانگه‌شه‌ی ئاشتی و دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانیان ده‌كرد،ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه وه‌ك پێویست نه‌بندرابێت به‌رپرسیاره‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردبێت.
بۆ منێكی نابینا كۆرۆنا توانی زۆر هه‌نگاوی جیاواز به‌من بنێ و له زۆر خاڵی گرنگدا فێرم بكات كه ئێمه چۆن ده‌توانین هه‌ندێك ڕێكارجێبه‌جێ بكه‌ین پارێزگاری له سه‌روه‌ری خاك و شكۆی نیشتیمان بكات بۆیه له‌سه‌ر ئه‌رك وچالاكییه سیاسییه‌كانم،ناوه‌ندی سیاسی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتێژی یه‌كێتی ئه‌وروپا له 19/9/2020 به‌بێ ڕكابه‌ر توانیم خه‌ڵاتی سه‌ركه‌رده‌ی پشت پێبه‌ستوو به‌ده‌ست بهێنم و یه‌كه‌م براوه‌بووم وه‌كو كوردێكی كوردستانی به هه‌ستێكی نیشتیمان په‌روه‌رانه‌وه ڕوبكه‌مه هه‌موو نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت و پێكهاته‌ی جیاوازه‌كان بڵێن،ئێمه وه‌ك و گه‌ڵێك به درێژایی 100 ساڵی ڕابردوو هه‌مییشه چه‌وسایونه‌ته‌وه و زڵمان لێكراوه به‌ڵام دانه‌بڕاوین له سیكته‌ره گرنگه‌كانی په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری و كایه سیاسییه‌كان ئه‌مڕۆ به‌شاهیدی هه‌مووتان وه‌ك نابینایه‌كی كوردستان ئه‌م خه‌ڵاته‌م به‌ده‌ست هێناوه.
به‌هۆی حه‌ز و خولیابه‌رده‌وامه‌كانی ئه‌م گه‌نجه نابینا بۆ خوێندن و نوسین،توانی له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2020 خه‌ڵاتی باشترین خوێنه‌ری ساڵانه‌ی پێببه‌خشرێت كه ئه‌م گه‌نجه ته‌نها له ڕێگه‌ی گوێگرتن له كتێب توانیویه‌تی به درێژایی ڕۆژگار 1500 كتێب له چه‌ند ساڵانی ڕابردوو،تاكو 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2020 بخوێنێته‌وه له ڕۆمان و چیرۆك و فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب و كتێبه مێژوویه‌كان و یاده‌وه‌ری شۆڕشگێڕه‌كان و بیره‌وه‌ری سیاسه‌ت مه‌داره‌كان.
وه‌كو لاوێكی نابینا چالاكه‌وانێك بووه له مافی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان باسی مه‌عانات و كێشه‌ی كه‌مئه‌ندامانی كردووه و هه‌میشه له‌خه‌می ئه‌وه بووه چۆن،بتوانن هه‌ندێك سیكته‌ر هه‌یه دروستی بكه‌ن له كوردستان،هه‌ندێك به‌ش هه‌یه بایخی زیاتری پێبدرێت له ڕوه وه‌رزشی و هونه‌ر و به‌هێزكردنی توانا داراییه‌كان له ڕوی تاكه‌وه ئه‌مه‌ش وای كرد له 20/12/2020 له لایه‌ن ناوه‌ندی نابینا سه‌ركه‌وتووه‌كان خه‌ڵاتی نابینای سه‌ركه‌وتوی پێببه‌خشرێت.
ئه‌مانه خۆی له خۆیدا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی جیاوازن بونییه‌تی كورد ده‌سه‌لمێنێت،زانستی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌بات ئه‌زموونی خاكه‌كه‌مان باشتر ده‌ناسێنێت،بۆ به‌رزڕاگرتن و ناساندنی كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی میله‌ته‌كه‌مان هه‌نگاوێكی بایخ دار بنیاتده‌نێت بۆیه پێ وایه،ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌كو میله‌تی كورد یه‌ك ڕیزی خۆمان بپارێزین و گوتاری هاوبه‌شمان هه‌بێت له سه‌نگه‌رێكی یه‌كگرتودا، داكۆكی له مافه یاسایی و سه‌ربازییه‌كانی میله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین ده‌توانین ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌رجه‌سته‌بكه‌ین.
گله‌یشی كرد له به‌شێك،له‌و كه‌سایه‌تی و نوێنه‌رانه‌ی به‌هۆی په‌رله‌مان و ئیراده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه توانیویانه، له ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستدا په‌روه‌رده ببن به‌ڵام كاتێك نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كه‌ن به ئاڵای كوردستانه‌وه تاكو به‌غدا به‌ڕێ ده‌كرێن به‌ڵام پاشان پشت ده‌كه‌نه خواستی میله‌ته‌كه‌یان،دژایه‌تی ئیراده و ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن،داوای كرد چۆن له ڕابردوو دادگایه‌كی شۆڕش هه‌بووه ئێسته‌ش دادگایه‌كی نیشتیمانی هه‌بێت لێپرسینه‌وه له هه‌موو ئه‌و كه‌س و تیمانه‌ی له وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و لێپرسراوه ئه‌منی و سیاسییه‌كان،پشت له خواستی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن پێویسته متمانه‌یان لێ وه‌ربگیردرێته‌وه.
باسنيوز
