په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رزێكی نوێی یاسادانان ده‌ستپێده‌كات
له‌وباره‌شه‌وه مونا قاوه‌چی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، كاری له پێشینه‌ی ئەم وەرزەی پەرلەمان بۆ پvۆژە یاساکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت و گوتیشی: به‌گوێره‌ی قه‌باره و گرنگییان، په‌رله‌مان گرنگی به هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه ده‌دات، كه پێشنیاز ده‌كرێن.
هاوكات زاهیر خه‌یلانی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: پڕۆژە یاسای بودجە یەکێك دەبێت لەو پڕۆژانەی پەرلەمان لەم وەرزە پەسەندی دەکات، دواتر به‌گوێره‌ی گرنگی و قه‌باره كار له‌سه‌ر ئەو پڕۆژانە ده‌كرێت، كه لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیانن.
پڕۆژە یاسای بودجە دەبێتە یەکێك لە کارنامە سەرەکیەکانی ئەم وەرزەی پەرلەمان و سەرجەم فراکسیۆنەکانیش پاڵپشتی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەکەن و پێیان وایە، پڕۆژە یاسای بودجە دەبێتە ھۆی چارەسەری سەرەکی بۆ قەیرانەکان.
k24 -
