دێرەزوور.. زنجیرهیهك تهقینهوه گرووپه چهكدارییهكانی لایهنگری ئێرانی كرده ئامانج
بەپێی روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، تەقینەوەكان ھاوكات بوون لەگەڵ سووڕانەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لە ئاسمانی ناوچەكەدا.
ئەم تەقینەوانە دوای دوو رۆژ دێت لەو ھێرشە ئاسمانییەی ھێزەكانی ئەمەریكا لەو ناوچەیە ئەنجامیدا و بووە مایەی وێرانكرانكردنی چەند پێگە و خاڵی نوێی گرووپه چهكدارییهكان لە یەكێك دەروازە سنوورییە نایاساییەكانی سووریا لەگەڵ عێراق لە ناوچە گوندنیشنەكانی رۆژھەڵاتی دێرەزوور. ئەمە جگە لە تهقاندنهوه سێ بارھەڵگری چەك و تەقەمەنیی سەر بە حزبوڵڵای عێراق، كە لەعێراقەوە بەڕێوەبوون بچنە ناو خاكی سووریا، ھەروەھا 22 چەكداری ئەو گرووپانه لە ئەنجامی بۆردومانەكە كوژران و ژمارەیەكی زۆریشیان برینداربوون و زۆربەیان سەر بە كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراقی بوون.
بەپێی روانگە، ھەندێك لە گرووپهكانی لایهنگری ئێران ویستیان وەڵامی بۆردومانەكەی ئەمەریكا بدەنەوە بە بەكارھێنانی ئەو مووشەكانەی لەم دواییەدا پێیانگەیشتوون و بۆردومانی بنكەو پێگەكانی ئەمەریكایی لە دیوەكەی دیكەی رووباری فورات بكەن، بەڵام فەرماندەكانی پاسدارانی ئێرانی بەھیچ شێوەیەك رێگایان پێنەداون، چونكە وەڵامی ئەمەریكا زۆر توند و بەھێز دەبێت.
گرنگترین ناوچەكانی ھەژموونی ئێران لە سووریا
پارێزگای دێرەزووری ھاوسنوور لەگەڵ عێراق یەكێكە لە دیارترین ناوچەكانی ھەژموونی ئێران و گرووپەكانی سەر بەو وڵاتە لە سووریا.
ئێران ھەژموونێكی سەربازیی لە سووریا ھەیە و لەدەرگای پشتیوانیكردن لە رژێمی سووریا چووە خاكی ئەو وڵاتەوە، ھەژموونی خۆی بە بڵاوكردنەوەی گرووپه چەكدارە فرە رەگەزنامەكانی سەر بە خۆی، پەیتا پەیتا بەھێزدەكات و ئەمەش بووەتە ھۆكاری نیگەرانی وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەتی واشنتن.
لە كاتێكدا گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە گوندەكانی دێرەزوور لە سەر لێواری رۆژئاوای رووباری فوراتن، ھێزەكانی سووریای دیموكرات(ھەسەدە) كە لە لایەن ئەمەریكاوە پشتیوانی دەكرێن لە لێوارەكانی رۆژھەڵاتن.
روانگەی سووریا مەزندەی ھەبوونی نزیكەی 15 ھەزار چەكدار دەكات لە گرووپەكانی عێراقی و ئەفغانی و پاكستانیی سەر بەئێران لە دێرەزوور و بە دەستنیشانكراویش لەو ناوچانەی نێوان ھەردوو شاری ئەلبووكەمالی سنووری دێرەزوور تا دەگاتە مەیادین.
سەرچاوە: "العربیة نت"
k24 -
