له‌ هه‌رێمى كوردستان 237 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

له‌ هه‌رێمى كوردستان 237 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان 237 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ 28/2/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 237 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، هیچ كه‌سێكیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه‌‌‌، 83 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٦٨)
١. پشکنین: (٦٠٢٠ پشکنینی نوێ)
• (٢٠٥٠) هەولێر
• (١٧٤٧) سلێمانی
• (١٩٧٣) دهۆك
• (٦) هەڵەبجە
• (٢٠٣) گەرمیان
• (٤١) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٢٣٧ تووشبووی نوێ)
• (١٣٥) هەولێر
• (٦٨) سلێمانی
• (٢١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١١) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٨٣ چاکبوون)
• (٢١) هەولێر
• (٣٢) سلێمانی
• (٢٥) دهۆك
• (١) هەڵەبجە
• (٤) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٠ مردن)
• (٠) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١١٨٥٥٧٩ (٤٢٢٧٤٣ هەولێر، ٢٤٤٦٠٠ سلێمانی، ٥١٠٦٨٤ دهۆك، ٧٥٥٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٨٩٥٤ (٣٧٩٢٤ هەولێر، ٣١٤٧٧ سلێمانی، ٣٦٤٥٠ دهۆك، ٣١٠٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٣٥١٤ (٣٦٢٢٥ هەولێر، ٢٩٢٢٥ سلێمانی، ٣٥١٠٤ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٩٢١ (٧٦٦ هەولێر، ٥٤٥ سلێمانی، ٦١٠ دهۆك، ٠ هەڵەبجە)
مردن ٣٥١٩ (٩٣٣ هەولێر، ١٧٠٧ سلێمانی، ٧٣٦ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٨ی شوبات ٢٠٢١











باسنيوز



Top