له هه‌ولێر پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستی بەسەر دەیان دامبۆكس و چەقۆدا گرت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/2/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، لە هەڵمەتێكدا دەستیان بەسەر دەیان دامبۆكس و چەقۆدا گرت، كە لە هەندێك شوێن كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێ، تا دیاردەی فرۆشتن و هەڵگرتنی چەقۆ و دامبۆكس و سەرجەم ئامرازە قەدەغەكراوەكان بنبڕ دەكرێت".
باسنيوز
