د. سامان به‌رزنجی: سبه‌ی یه‌كه‌م كاروانی پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/2/2021، د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌روه‌ختی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی چاودێریی چڕی (لالاڤ) به مێدیاكانی ڕاگه‌یاند، سبه‌ی شه‌و، كاروانێكی پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان، كه وڵاتی چین پێشكه‌شی عێراقی كردووه و له‌و بڕه 5 هه‌زار ژه‌می بۆ هه‌رێمی كوردستانه و له‌و بڕه‌ش به‌شێكی بۆ هاووڵاتییانی چینه له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه به‌شی 2 هه‌زار كه‌سی لێ ده‌مێنێته‌وه و له رووی زانستییه‌وه و به پێی ڕێنوێنییه‌كان به چه‌ند توێژێك ده‌درێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ناونووسین ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام پێكوته‌كه ده‌موده‌ست به‌كار نایه‌ت و دوای پشكنین ڕێ به به‌كارهێنانی ده‌درێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووش كاروانێكی دیكه بگاته عێراق و له‌وه‌ش به‌شێكی بۆ هه‌رێمی كوردستانه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاشكراشی كرد، زۆربه‌ی تووشبوانی ئێستای كۆرۆنا، له جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنان، بۆیه داوای كرد خه‌ڵك و هاووڵاتیان پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
له باره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ كه تایبه‌ته به چاودێریی چڕ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی و هاوكاریكردنی نه‌خۆش و تووشبووانی كۆرۆنا، به‌ڵام تابێته جێگره‌وه‌ی خۆپارێزیی له په‌تاكه.
باسنيوز
