هاتوچۆى سلێمانى سه‌رجه‌م شۆفێرانى بارهه‌ڵگر ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/2/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا سه‌رجه‌م شۆفێرانى بارهه‌ڵگر له‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه له سبه‌ى دووشه‌ممه‌وه 1/3/2021، له كاتژمێر 7ى به‌یانییه‌وه تا 9ى به‌یانى، ڕێگه‌پێدراو نییه بێنه ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان لەو دوو کاتژمێرەدا لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆی سلێمانی و بازگەکانی دەرەوەی شارەوە دەبێت.
له ئاگادارییه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه کە هاتوچۆی سلێمانی لەپێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی، ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه کە: "بەهیوای ئەوەی هەموو لایەک پابەند بن، بۆ ئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبنەوە".
هاتوچۆى سلێمانى ئاشكراشى كردووه کە ئەم بڕیارە سەرجەم سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بە سوارڕەوی بیناسازی و گواستنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراویشەوە، دەگرێتەوە.
باسنيوز
