لە هەولێر هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان لە کۆرۆنا دهستی پێ كرد
ئهمڕۆ یهكشهممه 28/2/2021، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بهرپرسانی دیكهی یهكه كارگێڕییهكانی ههولێر، لەپارکی سەنتەری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر و لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی بە هاوکاری و هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر، هەفتەهەڵمەتێکی بۆ هۆشیاریکرنەوەی هاوڵاتییان سەبارەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پابەندبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕاگەیاند.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەکۆنفراسنێکی ڕۆژنامەوانیدا، داوای لە دانیشتوان و هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای ههولێری كرد کە پابەندی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر و ڕێنماییە تەندروستیەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن، "ئامانجی ئێمە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، ئەوەیە هاوڵاتییان لەگەڵ ئەم هەڵمەتەدا خۆپارێزی ڕەچاو بکەن، تا کەمترین زیانمان هەبێت".
پارێزگاری ههولێر ئاماژهی بهوهش كرد کە ئێستاکە پێشبینییەکان بەئاڕاستەی زۆربوونی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادایه و ڕۆژانەش ژمارەی تووشبوان لە زیادبووندایە، بۆیە تاکە ڕێگەی بەردەممان و باشترین چارەسەر بریتیە لە خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان".
ههڵمهتی هۆشیاركردنهوهی هاووڵاتییان، هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و لە نێو سەنتەری شاری ههولێر و سەرجەم قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بە دابەشکردنی دەمامك بەسەر هاووڵاتییان و داواکاری بۆ خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنوێنییه تەندروستییەکان.
باسنيوز
