هەلیکۆپتەرێکی رووسی لە رۆژئاوای کوردستان کەوتە خوارەوە
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سکای نیوز)، هەلیکۆپتەرەکە کاتژمێر 9ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، یەکشەممە 28-2-2021 کەوتووەتە خوارەوە و تێک شکاوە.
هەلیکۆپتەرە رووسییەکە لە نێوان گوندەکانی رەیحانییە و قاسمییە لە رۆژئاوای شارەدێی تەل تەمر لە حەسەکە، کەوتووەتە خوارەوە.
تا ئێستاش هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی و زیانە مرۆییەکانی، بەوردی نازاندرێن، تەنیا دەگوترێ هەلیکۆپتەرەکە هەر کاپتنەکەی تێدا بووە و ئەویش گیانی لەدەست داوە.
باسنيوز
