ئێران: هێرش بۆ سەر کەشتی ئیسرائیل لە تۆڵەی هێرش و تاوانەکانی ئیسرائیلە

ئێران: هێرش بۆ سەر کەشتی ئیسرائیل لە تۆڵەی هێرش و تاوانەکانی ئیسرائیلە
رۆژنامەی کەیهانی ئێرانی کە نزیکە لە رێبەری باڵای وڵاتەکە بڵاویکردەوە، هێرش بۆ سەر کەشتیی ئیسرائیل لە کەنداوی عومان تۆڵەکردنەوەیە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی لەم دواییانەدا ئیسرائیل و تاوانەکانی ئەم دواییانەی لەناوچەکەدا ئەنجامی داوە.

رۆژنامەیەکی کەیهانی ئێرانی لە مانشتێتی سەرەکی ئەمڕۆدا بەناونیشانی "تاوانەکانی سوریا و عێراق و وەڵامدانەوە لە یەمەن و دەریای عومان" بڵاویکردەوە، "کەشتییەکەی ئیسرائیل لە کەنداوی عومان لەلایەن یەکێک لە هێزەکانی بەرەنگارییەوە کراوەتە ئامانج، ئەو هێرشە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە کاتی هەڵاتن کۆتایی هاتوە".

هێرش و تاوانەکانی رژێمی زایۆنی کە لەم دواییانەدا ئاشکرا بوە، لە کۆتاییدا ئەو رژێمەی کردە ئامانجێکی ڕەوا

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هێرش و تاوانەکانی رژێمی زایۆنی کە لەم دواییانەدا ئاشکرا بوە، لە کۆتاییدا ئەو رژێمەی کردە ئامانجێکی ڕەوا، کەشتییەکی شەڕانی شاراوەی ئەو ڕژێمە بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ لە دەریای عومان کرایە ئامانج".

لەم چەند مانگەی دواییدا ئەمریکا و رژێمی زایۆنی، هێرشەکانیان چڕترکردەوە بۆ سەر هێزەکانیان لە عێراق و سوریا

لەراپۆرتی رۆژنامەکەدا هاتوە، لەم چەند مانگەی دواییدا ئەمریکا و رژێمی زایۆنی، هێرشەکانیان چڕترکردەوە بۆ سەر هێزەکانیان لە عێراق و سوریا، هەندێک جاریش لە یەمەن هێرش دەکەن، بە ئاشکرا بەرپرسیارێتی خۆیان لەو کارە راگەیاندوە.





خەندان
Top