بارزانی و وەزیری ناوخۆی عێراق جەخت لە رێککەوتنی شنگال دەکەنەوە

بارزانی و وەزیری ناوخۆی عێراق جەخت لە رێککەوتنی شنگال دەکەنەوە
سەرۆک بارزانی و وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال کردەوە.

رۆژی شەممە 27-02-2021، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق کرد و باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی هەواڵێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکە دا بارودۆخی ئەمنی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئەمنی و تیرۆر تاوتوێ كرا. هەروەها "جەخت لە سەر جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرایەوە."

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێكی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو.
rudaw-
Top