بارزانی و وەزیری ناوخۆی عێراق جەخت لە رێککەوتنی شنگال دەکەنەوە
رۆژی شەممە 27-02-2021، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق کرد و باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی هەواڵێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکە دا بارودۆخی ئەمنی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئەمنی و تیرۆر تاوتوێ كرا. هەروەها "جەخت لە سەر جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرایەوە."
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێكی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو.
rudaw-
