قەبارەی ئەو وێرانكارییەی ھێرشەكەی ئەمەریكا بۆ سەر گرووپە چكدارەكان لە سووریا ببینە

 قەبارەی ئەو وێرانكارییەی ھێرشەكەی ئەمەریكا بۆ سەر گرووپە چكدارەكان لە سووریا ببینە
ئەو دیمەن و وێنانەی مانگە دەستكردەكان خستووویانەتەڕوو لە بارەی ھێرشە ئاسمانییەكەی ھێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ سەر پێگەكانی گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە نێو خاكی سووریا لە نزیك سنووری عێراق، بەدیاردەخەن وێرانكارییەكی گەورەی لێكەوتووەتەوە.

ئەو وێنانەی ئەمڕۆ كۆمپانیای "ماكسار تەكنەكۆجیز"ی ئەمەریكای خستیانەڕۆ، پێشاندەدات، كە چۆن ھەندێك بینایە لەو پێگەیەی كراوتە ئامانج بەتەواوی لە ناوچوونە و نەماون و پاشماوەكانی پەرت بوونە و شوێنەواری ئاگر لە گشت شوێنێكە، بەپێی دیمەنەكانی خراونەتەڕوو.

ئاژانسی "فرانس پرێس" گوتی: "دیمەنەكان ھی ھەفت ھێرشی ھێزە ئاسمانییەكانی ئەمەریكایە لە سەر سنووری سووریا-عێراق لە رۆژی 25ی/شوبات. ئاماژەشیكردووە، راپۆرتەكان ئەو میلیشیایانەی سەر بە ئێران تۆمەتباردەكەن بەبەكارھێنانی ئەو بینایەیانەی وێرانكراون.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ئێوارەی ھەینی رایگەیاند، "ھێزە ئاسمانییەكانی ھێرشێكیان كردووەتە سەر چەند بینایە و دامەزراوەیەك لە سەر سنووری رۆژھەڵاتی سووریا، كە گرووپەكانی سەر بە ئێران بەكاریان دەھێنا، ئەم ھێرشە وەك وەڵامدانەوەیەكە بۆ ئەو ھێرشە مووشەكییانەی لەم دواییەدا كرانە سەر پێگەكانی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق".

گوتەبێژ بەناوی پێنتاگۆن، جۆن كێربی لە راگەیاندراوێكدا گوتی: بە فەرمانی سەرۆك بایدن، ھێزەكانی ئەمەریكا، شەوی پێنجشەممە ھێرشیان كردە سەر ژێرخانێك، كە لە لایەن گرووپەكانی سەر بە ئێران لە رۆژەھەڵاتی سووریا بەكاریان دەھێنا".
k24 -
Top