لە ھەولێر دوو پڕۆژەی ئاو بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار ئەنجام دەدرێت

لە ھەولێر دوو پڕۆژەی ئاو بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار ئەنجام دەدرێت
لە ھەولێر دوو پڕۆژەی گەورەی بواری ئاو بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار ئەنجام دەدرێت و بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان زانیاری لەمبارەیەوە دەخاتە روو.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی لە وەزارەتی شارەوانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە: "دەست بە دوو پڕۆژەی ئاوی ناو شاری ھەولێر دەکرێت لەسەر قەرزی ژاپۆنی لەگەڵ کۆمپانیای جایکا و لە سەرەتا دەست بە کۆڵین دەکرێت بۆ گۆڕینی تۆڕی ئاو، پڕۆژەیەکی گەورەیە بە گوژمەی دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلار و سەرەتا ئەو دەستی پێ کراوە، کێشەی تۆڕی ئاو لە ھەولێر چارەسەر دەکرێت."

گوتیشی: "پڕۆژەی دووەمیش پڕۆژەی ئاوەڕۆی ناوشاری ھەولێرە ئەویش بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلارە و، ئەویش جێبەجێ دەکرێت کە دوو پڕۆژەی گەورەی ستراتیژین بۆ شاری ھەولێر لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی جێبەجێ دەکرێن."

هەروەها ئاماژەشت بەوەدا، کە پڕۆژەی یەکەم دەستی بەکار کردووە و کارکردن لێی بەردەوام دەبێت تاوەکو پڕۆژەکە تەواو دەبێت و ئەوەی دیکەش دەست پێ دەکرێت.














باسنيوز


Top