تیمە تەندروستییەکان لە ناوەندەکانی خوێندن پشکنینی کۆرۆنا بۆ قوتابیان دەکەن

تیمە تەندروستییەکان لە ناوەندەکانی خوێندن پشکنینی کۆرۆنا بۆ قوتابیان دەکەن
تیمەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لە ناوەندەکانی خوێندن پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ قوتابیان ئەنجام دەدەن.

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، کە بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندروستی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن چەندین تیم پێکهێندراوە لە تەندروستی قوتابخانەکان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ قوتابیان دەکرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە تیمی تەندروستییەکان بەشێوەی مەیدانی چەندین قۆتابخانە بەسەر دەکەنەوە، دوای وەرگرتنی نمونەی پشکنین، (سامپڵ) بۆ دڵنیا بوون لە تەندروستی قوتابیان لە گشت پۆلەکان و هەروەها بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی.













باسنيوز

Top