پارێزگاری هه‌ولێری لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆبووینه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/2/2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كۆبووه‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه تیشکیان خستە سەر بەرنامەی کار و پلانەکانی داهاتووی پارێزگای هەولێر لە بوارە جیاجیاکان و "جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە بۆئایندە پێویستە کاربکەین بۆ ئەوەی هه‌رچی له‌توانادا بێ پێشکەشی دانیشتوان و شارەکەمان بکەین و شوێنپەنجەی هەموولایەک لەکارەکاندا دیاربێت".
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه "تەئکیدیشمان لەسەر ئەوە کردەوە دەبێت هەموومان وەک یەک تیم کاربکەین بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و دانیشتوانی سنووری پارێزگای هەولێر بەبێ جیاوازی و هەموو هەوڵێکی خۆشمان بخەینەگەڕ بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین لە ڕاییکردنی کاروباری هاوڵاتییان و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بەهیچ کەس و لایەنێک نەدرێت زێدەڕۆیی و سەرپێچی لەسەر موڵکی گشتیی ئەنجام بدات".
باسنيوز
