فازڵ میرانی: پارتی زۆرترین بەرپرسیارەتی لە ئەستۆیە
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له مەراسیمی ڕێزلێنان لە سکرتێرانی پێشووی یەکێتی قوتابیانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە یەکێتی قوتابیانی کوردستان بنەما و قوتابخانەی زۆرێک لە کەسایەتییە کاریگەر و خاوەن بڕیارەکانی ئێستای کوردستان، بۆیە قۆناغی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی هەستیاری پێویست بوو، ئەویش لەسەر بنەی سیاسەتی پارتی کە ڕزگاری کوردستانە ئەنجامی داوە.
گوتیشی: "پارتی ڕۆڵی بینیوە لە بانگەوازی کورد بە ڕووی دنیادا کە بڵێ میللەتێک هەیە بەناوی کورد، و داهاتووی خۆی دەوێ، ئەوەش مێژوویەکی گەشی ئێمەیە و پەیوەستە بە پێگە جوگرافییەکەی خۆمانەوە کە خاکی کوردستانە، و ئەو بەرپرسیارەتییەی هەیە پشکی شێری دەکەوێتە سەر شانی پارتی و بەشەکەی دیکە دەکەوێتە سەر شانی تەواوی حزبەکانی دیکە".
سکرتێری مەکتبەسی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: "ئەم بەرپرسیارەتییانەی لەسەر شانمانە دەبێ بەو پەڕی بەرپرسیارەتییەوە ئەنجامی بدەین".
باسنيوز
