بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئاگادارییهك بڵاو دهكاتهوه
ئهمڕۆ سێشهممه 23/2/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر، ئاگادارییهكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "بۆ ئەو كەسانەی داوای فۆڕمی بوون بە وانەبێژی دەكەن، سەرەتا پێویستە فۆڕمەكە پڕ بكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژییان كردووە".
ئهوهش خراوهته ڕوو: "بەهیچ شێوەیەك فۆڕم لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت، بەڵكوو لەو پەروەردەی داوای وانەبێژییان كردووە، لە هەمان شوێن فۆڕمەكە وەردەگرێت، وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت".
باسنيوز
