د. سامان به‌رزنجی: ئاماده‌كاریمان بۆ كۆرۆنای گۆڕاو كردووه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/2/2021، د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی بوونی ئامێری تایبه‌ت به پشكنینی كۆرۆنای گۆڕاو ، ڕایگه‌یاند، پێشتر ئاماده‌كارییان بۆ كۆرۆنای گۆڕاو كردووه و ئامێری تایبه‌ت به پشكنین بۆ ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنایان ده‌ست خستووه و پشكنینه‌كانی پێ ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا، ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌و ئامێره‌وه كه تایبه‌ته به پشكنین بۆ كۆرۆنای گۆڕاو، ده‌رده‌چن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 21/2/2021، له هه‌رێمی كوردستان، تووشبوونی پێنج كه‌س به كۆرۆنای گۆڕاو ڕاگه‌یاندرا و ئه‌مڕۆش 14 كه‌سی دیكه تووشی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بوون، به‌هۆی هه‌ڵكشانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆناشەوە، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیاری پێویست له‌و ڕووه‌وه ده‌درێ.
باس‌نیوز
