هەرێمی کوردستان.. دادگایەکی تایبەت بە تاوانەكانی گەندەڵی دروست دەکرێت
دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە، رایگەیاندووە، لەسەر داوای دەستەی دەستپاكی و بە نووسراوی ژمارە (1/135) لە 1/12/2020، ئەنجوومەنی دادوەری، بە فەرمانی ژمارە 1/1/117 لە 18/2/2021، بڕیاری دا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا، دەستەی دەستپاکی رایگەیاندووە، دادگاکە بە ناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) بۆ دادگاییکردنی تۆمەتبارانیکەیسەکانی گەندەڵی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، دروست دەکرێت.
دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی دادوەری بۆ پێکهێنانی ئەو دادگایە دەکات و پێیوایە ئەو هەنگاوە ”كاریگەرییەكی زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردن و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خێراكردنی یەكلاكردنەوەی كەیسەكان لە دادگا، دەبێت.
باسنیوز
