له هه‌ولێر 14 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆناى گۆڕاو تۆمار كران
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/2/2021، د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر بە كه‌ناڵى (كوردستان 24)ی ڕاگەیاندووه: "14 تووشبووی دیكەی كۆرۆنای گۆڕاو لە ھەولێر تۆمار كران، كە حه‌وتیان لە دەرەوە گەڕاونەتەوە ھەولێر و حه‌وتی دیكەشیان لەناو هه‌ولێر بوونە".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "12 تووشبوو تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 45 ساڵە و یەكێكیشان تەمەنی 15 ساڵە، ئەوەی دیكەشیان منداڵە و تەمەنی شه‌ش ساڵە".
بەڕێوەبەری تەندروستیی ھەولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، تیمەكانیان لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی سەرچاوەی تووشبوونی ئەو كەسانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو دیار بكەن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 21/2/2021، بۆ یەكەمجار پێنج حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنای گۆڕاو لە ھەولێر ده‌ستنیشان كران.
باسنيوز
