كارمهندانی تهندروستی لهسهر بهكارهێنانی پێكوتهی كۆرۆنا ڕادههێنرێن
د. ئاسۆ حەوێزى، گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان راى گەیاند: "بۆ ئاشناکردنى پزیشک و کارمەندانى تەندروستى، لەبارەى چۆنیەتى بەکارهێنان و پێدانى پێكوتهی دژەکۆرۆنا، بڕیارە سبهی سێشەممە 23/2/2021 بە ئامادەبوونى بەرپرسانى تەندروستیی عێراق و هەرێمى کوردستان، خولێک بۆ کارمەندان و تیمى خۆپارێزى لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى تەندروستى لە هەولێر بکرێتەوە".
راشی گەیاند" پزیشک و کارمەندانى تەندروستى و تیمەکانى خۆپارێزى زانیارى و ئەزموونى باشیان هەیە لەسەر بەکارهێنانى ڤاکسین، بەڵام بەهۆى ئەوەى ڤاکسینى کۆرۆنا پێكوتهیهكی نوێیە بۆیە بەكارهێنان و پێدان و دابەشکردنى پێویستى بەوردى و شارەزایی زیاترە".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد "ئێمە وەکوو وەزارەت تەواوى ئامادەکارییەکانمان کردووە بۆ وەرگرتن و گواستنەوەى پشکى هەرێمى کوردستان لەو پێكوتهیهی کە بڕیارە هەفتەى داهاتوو ژهمی یەکەمى بگاتە عێراق".
باسنیوز
