له‌ داقووق دوای بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیمانان تەرمی حه‌وت چەكداری داعش دۆزرانەوە

له‌ داقووق دوای بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیمانان تەرمی حه‌وت چەكداری داعش دۆزرانەوە
دوای بۆردومانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، له‌ سنووری داقووق ته‌رمی حه‌وت چه‌كداری داعش دۆزرانه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/2/2021، فڕۆكه‌كانی هاوپەیمانان، مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعشیان لە سنووری شارۆچكه‌ی داقووقی باشووری كەركووك بۆردومان كرد و دوای بۆردومانه‌كه‌ش ته‌رمی حه‌وت چه‌كداری داعش دۆزرانەوە.

له‌ باره‌ی هێرشه‌ی هاوپه‌یمانان و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی چه‌كدارانی داعش، لویس خزر، قایمقامی قەزای داقووق، رایگەیاند: ئه‌مڕۆ لەلایەن هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانانەوە، ناوچەی شەبیحەی سنووری داقووق بۆردومان كرا، ئەو شوێنەی كە كراوه‌تە ئامانج، تیرۆریستانی داعش وەك شوێنی مانەوەی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنا.

قایمقامی داقووق، راشی گەیاند: "لەو بۆردومانەدا سەرەتا دوو چەكداری داعش كوژران، پاشتر تەرمی پێنج چەكداری تر ئاشكرا بوو، كۆی كوژراوه‌كانیش گەیشتنە حه‌وت چه‌كداری داعش، كە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیمانانەوە كوژران".












باسنیوز


Top