پشدەر.. لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک شۆفێرەکە گیانی لەدەست دا

پشدەر.. لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک شۆفێرەکە گیانی لەدەست دا
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری پشدەر شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر گیانی لەدەست دا.

شۆرش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر ڕێگای مەرزی کێلێ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە کاتی گەڕانەوەی بۆ قەڵادزێ کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دوای دوو کاتژمێر لە ڕووداوەکە و گیربوونی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە لایەن هێزەکانمان بە هاوکاری هاووڵاتیان دەرهێندرا".

گوتیشی: "دوای دەرهێنانی لە ئۆتۆمبێلەکە شۆفێرەکە بە زامداری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، بەڵام گیانی لەدەست دا بە گوتەی کەسوکارەکەشی ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە ویستویەتی بارێکی تەماتە لە مەرزەکە بگوازێتەوە بۆ هەولێر و لە لۆفەیەکی نزیک مەرزەکە وەرگەڕاوە"
basnews -
Top