وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بۆ بەخێوکەری قوتابیان بڵاو کردەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە کۆپییەکی گەیشتووە و تێیدا بەخێوکەری قوتابیان ئاگادار دەکاتەوە کە تاکو 1ی3ی2021 دەتوانن فۆرمی بەڵێننامە پڕ بکەنەوە و منداڵەکەیان نەنێرنەوە بۆ قوتابخانە و لە قۆناغی 1ی بنەرەتی تاکو 12ی ئامادەیی تەنها بۆ تاقیکردنەوەکان بینێرنەوە.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، کە دەبێت قوتابی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین یان پاڵپشتی ماڵەوەی بۆ دابین بکرێت.
basnews -
