پارتی لە پێشنیازی دروستكردنی هاوپەیمانییەكی فرەوان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەكۆڵێتەوە

پارتی لە پێشنیازی دروستكردنی هاوپەیمانییەكی فرەوان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەكۆڵێتەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند حزبەكەی لە پێشنیازی دروستكردنی هاوپەیمانییەكی فرەوان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەكۆڵێتەوە.

میرانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگه‌یاند كە پێشنیازی دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی فراوان له‌لایه‌ن عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌وە خراوه‌ته‌ڕوو، ئەوان وه‌كو پارتی له‌ناو خۆیاندا و دواتریش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ تاوتوێی ده‌كه‌ن.

جێی باسە ئەمڕۆ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنی مه‌راسیمی ماته‌مینی ساڵیادی تیرۆركردنی محەمه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ و پێشنیازێكی له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی فراوان خستووه‌ته‌ڕوو.

بڕیارە ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.











باسنيوز


Top